بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەرهێنەری ئەو شانۆیە ڕایگەیاند: ئەو شانۆیە لە نووسینی دڵنیا ئامانوڵڵاهی و بە ئەرکتەری ئوێند فەرامەرزی، دانیار عەلایی، موفیدە زارع زادە و ڕۆزا فاتمی لە ئەو فێستیڤاڵە بەشدار بووە.
ئێحسان زارع زادە زیادی کرد: شانۆی بێ هێلان باس لە سەر کێشەکانی کرێ خانوو و گرانی مڵک دەکات کە بووەتە هۆی شێواوی هەندێک لە ژیانەکان و لە ئەم نێوانەدا هەندێک رووداو رووی داوە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەی نێو چیرۆکەکە لە نێو پارکدا بخەون لەگەڵ خووگرێک و پاشماوەی چیرۆکەکە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو شانۆیە کارێکە لە گرووپی شانۆی پێوەندی سەقز و لە هەشتەمین مێهرەجانی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی کەرکووک کە لە 11 بۆ 15 ی خەزەڵوەر بەڕێوە دەچێت بەشدار بووە.
Your Comment